بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز چەند کاتژمێر پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە موسڵ بیستراوە. دواتریش ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لەو شارە.
کەناڵی تەلەگرامی بزوتنەوەی نۆجەبا بە هەمان شێوە لە سەر ئەو هێرشە ڕایگەیاندووە کە گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی ئەسحابی کەهف بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر داگیرکاری سوپای تورکیا لە خاکی عێراق.
گرووپی ئەسحابی کەهف ڕایگەیاندووە کە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو هێرشە دواتر بڵاو دەکرێتەوە./.