بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن تەمیمی داوای لە دانیشتووانی عێراق کرد کە ڕێنماییە تەندرووستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەرچاو بگرن.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی تەندرووستی هەموو ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا دەگرێتەبەر.
لێژنەی باڵای تەندرووستی عێراقیش بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی شەوانەی ڕاگەیاندووە./.