بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بابەکر زێباری ڕایگەیاندووە کە تورکیا بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی خۆی ئەو چالاکییە سەربازییەی هەبووە و هەرێمی کوردستان ئاگای لێ نەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات تا لەناوبردنی پەکەکە ڕاناوەستێت و ڕەنگە پرۆسە سەربازییەکان لە شەنگال و قەندیلیش بکرێت.
تورکیا ڕۆژی یەک شەممە کۆتایی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی چیای گارەی ڕاگەیاند./.