بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری لەو کۆبوونەوەدا بە بۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵۆگەڕی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە کرد.
سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بە هەمان شێوەی پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی ساڵۆگەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سەرکۆنسووڵی ئەم وڵاتە لە سلێمانی ڕاگەیاند.
تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق بە تایبەت پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و هەروەها گۆڕانکارییەکانی جیهانی ئیسلام بە تایبەت پرسی فەڵەستین بەشێکی دیکەی تەوەرەکانای ئەو کۆبوونەوە بووە./.