بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکانی ئوساکا لە وڵاتی ژاپۆن فیلمەکانی ناتق لە دەرهێنانی ڕنجبەر و جاڵجاڵۆکە لە دەرهێنانی ئیرەج زادە بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران نمایش دەکات.
ئەم فێستیڤاڵە ٥ بۆ ١٤ی مارس لە ئوساکا دووهەم گەورە شاری ژاپۆن و لە جەمسەرەکانی ئابووریی ئەو وڵاتە کە خاوەنی دوو گەورەکۆمپانیای پاناسۆنیک و شارپە بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.