بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا تەحسین خەفاجی وتی کە هیچ گرووپێکی چەکداری لە شەنگال بوونی نییە.
ناوبراو وتی کە بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەنگال لە گرووپە چەکدارییەکان چۆڵکراوە.
خەفاجی وتی: لە شەنگال تەنیا هێزەکانی سوپا، پۆلیسی خۆجێی و هێزەکانی سەر بە ئاسایشی نیشتمانی بوونیان هەیە و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیش لە ناوچە سنورییەکان و دەرەوەی سينگال جێگیر کراون.
وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی: هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی شەنگال بە پێی فەرمانی مستەفا کازمی هەنگاو بەرەو گەڕانەوەی ئاوارەکان دەنێن./.