بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد محەممەد کەعبی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختیکردەوە کە جموجوڵەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە تایبەت لە ڕووی سەربازییەوە ڕوبەڕوی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووەتەوە.
ناوبراو بەم بۆنەوە ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت و وتی کە بێدەنگی مستەفا کازمی وەک ئەوەیە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە وڵاتێکی دیکەدا بێت.
کەعبی وتی: بوونی بنکەیەکی سەربازی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی وایکردووە کە نەتوانین ئەو باڵیۆزخانەیە بە هەڵسووڕێنەری ئیش و کاری سیاسی و دیپلۆماسی ناو ببەین.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی کە بوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی C-RAM لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز ڕوبەڕوی بێدەنگی مستەفا کازمی و بێ هەڵوێستی حکومەتی بەغدا بووەتەوە.
وتیشی کە مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و فڕینی بەردەوامی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە./.