بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروان گەزنەیی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە چەند بەڵگەیەکی نوێ سەبارەت بە بردنە دەرەوەی 6 ملیار یۆرۆ لە هەرێم ڕادەستی لێژنەی دەستپاکی پەرلەمان کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو دۆسیەیە ڕایگەیاندووە کە لە هەنگاوی یەکەمدا بەڵگەکان ڕادەستی لێژنەی دەستپاکی کراوە.
گەزنەیی هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە هەنگاوی دووەمدا لە داواکاری گشتی سکاڵا تۆمار کراوە.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە داواکاری گشتی کوردستان بە بێ بیانوو تا ئێستا دۆسیەکەی داخستووە و هیچ زانیارییەکیش لە سەر ئەوە بڵاو ناکاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەوڵی ئاشکراکردنی سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی، قاچاخچێتی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و یاساشکێنی دەدرێت./.