بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە بەرنامەی وتووێژی کەناڵی 2 ی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتی: تا ئێستا پرسی ترانزێت وەک خۆی لە نێوان ئێران و عێراق جێبەجێ نەکراوە بەڵام بووەتە یەکەمایەتی هەر دوو وڵات.
ناوبراو وتی: لە گەڵ بەرپرسانی ئابوری و پەیوەندیدار لە عێراق دانوستانمان کردووە و بەردەوامیش دەبین و عێراق دەتوانێت ڕێڕەوێکی زۆر باش بۆ گواستنەوەی کاڵای ئێرانی بەرەو وڵاتانی دیکە بێت یان لە عێراقەوە و لە ڕێگای ئێرانەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا وتی: هیوادارین بە باشتربوونی هەلومەرجی عێراق لە بواری ئابوری و کەرتی گواستنەوە و یاساکانی ترانزێت، ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت کە بێگومان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەبێت./.