بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر حکمەت وتی کە گەشتیاری بووەتە یەکێک لە پڕداهاتترین پیشە و کارەکان لە جیهان.
ناوبراو وتی: وڵاتانی وەک ڤێتنام، مالیزیا، تایلەند، سەنگافۆرە و …. لەم دەرفەتە بە باشی کەڵک وەردەگرن.
ئەو شارەزایەی بواری گەشتیاری ڕایگەیاند کە لە کەرتی گەشتیاریدا 18 پیشە و کاری دیکە وەک هوتێل، ڕێستورانت، نووسینگەکانی گواستنەوە و …. چالاکی دەکەن کە لە هیچ کەرتێکی دیکە شتی وەها نابینرێت.
ڕاشیگەیاند کە لە وڵاتێکی وەک ئێران بە پێی هەلومەرجی جوگرافی دەتوانین کەڵک لە بواری گەشتیاری لە هەر چوار وەرزی ساڵ وەربگرین./.