بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەشتیاران زۆربەی ناوچەکانی جیهانیان بینیوە بەڵام بە هۆی بانگەشەی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە زیاتر سەردانی ئەم وڵاتەیان نەکردووە. ژمارەیەک لە حکومەتەکان بە فەرمی داوایان لە خەڵکەکەی خۆیان کردووە سەردانی ئێران نەکەن و تەنانەت لە 130 کیلۆمەتری ئەم وڵاتەش نزیک نەبنەوە بەڵام ئاماری هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران بەردەوام ڕوو لە زیاتربوون دەکات، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە ئێران ڕاکێشیگەلی سرووشتی و گەشتیاری زۆری هەیە.
ئەوانەی کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو لە بواری گەشتیاری لە ئێران چالاکییان کردووە، هاوڕان لە سوەر ئەوەی کە گەشتیارانی بیانی بە ڕەزامەندییەوە ئێران بە جێ دێڵن، هۆکاری ئەمە چییە؟
میوانداری ئێرانییەکان و پێشوازی گەرمی ئەوان لە گەشتیارە بیانییەکان وایکردووە کە ئەم پیلانگێڕی و بانگەشەی نەرێنییەی دوژمنان بۆ ڕێگری لە هاتنی گەشتیاران سەر نەگرێت و بەردەوام ڕوو لە زیادبوونیش بکات.
ئەمە تایبەتمەندییەکی گرنگی کۆمەڵگای ئێرانییە کە هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، تایبەتمەندییەک لە نێو سەرجەم پێکهاتەکانی وەک فارس، کورد، تورک، بەلوچ، لوڕ و … دەبینرێت و هەمووان پێکەوە ناوی ئێرانیان بەرز کردووەتەوە.
ئاماری هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران لە پێش قەیرانی کۆرۆنا سەرەڕای کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی وڵاتانی دوژمن لە گەڵ ئێران بەردەوام زیادی کردووە.
وەزیری گەشتیاری ئێرانیش پێش کۆرۆنا ڕایگەیاندبوو کە کەرتی گەشتیاری دەتوانێت بە پێی کێشە و گرفتە ئابورییەکان وەک ڕێگای ڕزگاربوونی ئێران بێت و دەبێت وەک وڵاتانی دیکەی جیهان کەڵک لەم دەفرایەتییە گرنگە بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات وەربگیرێت./.