بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووسیا بە فەرمی بانگهێشتی عێراقی کردووە کە بەشداری لە گەڕی نوێی دانوستانەکانی ئاستانە تایبەت بە قەیرانی سوریا بکات. ئەو دانوستانانەش بڕیارە لە شاری سووچی ڕووسیا بە ئامادەبوونی ئەو وڵاتە و ئێران و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەیرانی سوریا بەڕێوە بچێت.
مەکسیم مەکسیمۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا لە چاوپێکەوتنی نزار خەیرووڵا بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بە فەرمی ئەو بانگهێشتنامەی ڕادەست کرد.
پانزەیەمین گەڕی دانوستانەکانی ئاستانە بڕیارە لە ڕۆژانی 16 و 17 ی شوبات لە شاری سووچی بەڕێوە بچێت./.