بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “بە بۆنەی کچەکەم” گەیشتە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی LIMPA London Film Festival لە وڵاتی بەریتانیا.
ئەم فیلمە تەنیا نوێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵەکە کە لە چەند بەشی فیلمی درێژ، زنجیرە فیلم، میوزیک ویدیۆ، ئەنیمەیشێن و کورتە فیلم بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی LIMPA London Film Festival لە وڵاتی بەریتانیا بە گشتی 155 فیلم لە هەموو بەشەکانی وەرگرتووە.
“بە بۆنەی کچەکەم” تیشکی خستۆتە سەر خەسارە کۆمەڵایەتییەکان هاوپێوەند بە کاریگەریی مادەی هۆشبەر لە سەر بنەماڵەکان.
کۆتایی/.