بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی نۆجەبا هۆشداریی دایە حکومەتی بەغدا و ڕایگەیاند لە ئەگەری بێ هەڵوێستی لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا، گرووپەکانی خۆڕاگری خۆیان بەرگری لە عێراق دەکەن.
لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی نۆجەبادا ڕەخنە لە هەڵوێستی لاوازی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی تورکیا گیراوە.
نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی فەرمی لاواز و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی وایکردووە کە عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ پێشێلکردنی سەروەری و دەسدرێژی سەربازی لە هەر لا و وڵاتێکەوە./.