بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوە داوە کە کۆبوونەوەکە لە سەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر سێ حکومەتی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەزامەندییان لە سەر بەنێودەوڵەتیکردنی خاڵی سنوری سەیرابنەبد دەربڕیوە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا لە سەر هەنگاوە کردارییەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو خاڵە سنورییە وتووێژ کرا.
هەر دوو لاش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە خاڵی سنوری سەیرانبەند گەر بە نێودەوڵەتی بکرێت دەتوانێت هەلی کاری زیاتر بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش لە نێوان ئێران و هەرێم بەرز بکاتەوە./.