بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان جەختیکردەوە کە بەغدا پاڵپشتی لە وتووێژ وەک تاکە چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە دەکات.
ناوبراو وتی: عێراق بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، گرنگی بە پەیوەندی لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دەدات.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەقامگیری وڵاتەکەیی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێویست ناو برد.
فۆئاد حوسێن هۆشداری ئەوەشیدا کە چالاکییە تیرۆریستییەکان سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدات و هەڕەشە لە ئاشتی جیهانی دەکات./.