بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر، بێ بەڵێنی ئەو وڵاتانەی لە پابەندنەبوون بە بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنە خستەڕوو.
ناوبراو ئامۆژگاری هەر سێ وڵاتەکەی کرد کە بڕگەی 36 ی ڕێکەوتنی ناوەکی و چەندین نامەی ئێران لەو بوارەدا بخوێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بە پێی بڕگەی 36 ی ڕێکەوتنی ناوەکی، تاران مافی ئەوەی هەیە کە لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی بەڵێنی یەک یان چەند لایەنێکی ئەو ڕێکەوتنە، بەشێک لە بەڵێنەکان یان هەمووی ڕابگرێت.
زەریف لە کۆتاییدا پرسیاری لەو سێ وڵاتە ئەورووپییە کردووە کە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێکەوتنی ناوەکی چییان کردووە؟/.