بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕوونیان کردووەتەوە کە بادەم ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ڤیتامین ئی و بی و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە و ئەگەر ڕۆژانە 40 گرامی لێبخورێت، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێت و فشاری خوێن ڕێکدەخاتەوە.
هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، لە کاتێکدا کە دڵ و مێشک دەپارێزێت و ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.
پسپۆڕان هەروەها ئاماژەش بەوە دەدەن کە بادەم گرفتی ڕیخۆڵە چارەسەر دەکات و کێشی جەستەش دادەبەزێنێت./.