بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆریس جۆنسۆن جەختی لە سەر گرنگی ناوچەی کەنداوی فارس لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە کردەوە و ئیدوارد لیستری وەک نێردەی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری ئەم ناوچەیە دەستنیشان کرد.
بڕیارە لیستر 22 شوبات چالاکییەکانی لەو پۆستەدا دەست پێبکات و لە نزیکەوە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوە، بازرگانی نێودەوڵەتی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا لە پەیوەندیدا دەبێت.
ناوبراو لەدایکبووی 25 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1945 و پێشتر بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە.
لیستر کاتێک بۆریس جۆنسۆن سەرۆک شارەوانی لەندەن بووە وەک جێگری ناوبراو چالاکی کردووە./.