بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان لە باکوری سوریا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا سەرقاڵی دروستکردنی فڕۆکەخانەیە لە کێڵگەیەکی نەوتیی سوریا.
چەند سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە بنکەی سەربازی خۆی لە کێڵگەی نەوتیی العمر فڕۆکەخانە دەکاتەوە.
ئەو کێلگە نەوتییە بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی سوریا هەژمار دەکرێت کە کەوتووەتە بیابانەکانی جزیرە لە پارێزگای دەیرەزۆر.
بەشی هەرە زۆری کێڵگە نەوتییەکانی سوریا کەوتووەتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە پارێزگاکانی دەیرەزۆر و حەسەکە کە ئەمریکا لە ڕێگای پاڵپشتی لە هێزەکانی سوریای دیمۆکراتەوە ئەو ناوچانەی داگیر کردووە.
بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا وەک دوناڵد ترەمپ بە ڕاشکاوانە پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەیان بە کێڵگە نەوتییەکانی سوریاوە گرێداوە و ڕایانگەیاندووە کە کشانەوەی ئەمریکا لەو ناوچانە دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان لە لایەن حکومەتی سوریاوە./.