بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری خۆراک ڕایانگەیاندووە کە جۆرەکانی سەوزە و میوە دەبێت دەستبەجێ بخورێت تا سوودی زیاتری هەبێت نەک ئەوەی کە بە بەستوویی بمێنێتەوە و پاشان بخورێت.
ئەگەر جۆرەکانی میوە و سەوزە بۆ ماوەیەک بە بەستوویی بمێننەوە، لە سەدا 40 ی سوودەکانی وەک ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵەکانی لە دەست دەدات.
هەروەها ئەگەر میوە و سەوزە لە ژێر ئاگرێکی زۆر بکوڵێنرێت بە هەمان شێوە ڤیتامینەکانی بە تایبەت ئەی و سی و کانزاکانی کەم دەبێتەوە.
ڕێنماییش ئەوەیە کە سەوزە و میوە بە تازەیی بخورێت تا سوودەکانی بە جەستە بگات./.