بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە لێکەوتەکانی بەردەوامی گرژییەکانی نێوان هەر دوو وڵات هۆشداریی داوە.
سەرۆک کۆماری چین بە بایدنی ڕاگەیاندووە کە ڕوبەڕوبونەوەی پەکین و واشنتن دەتوانێت کارەساتێک بۆ هەر دوو وڵات و تەنانەت جیهان بە گشتی بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە هاوکارییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەتوانێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و جیهانیش بێت.
شی جین پینگ ڕایگەیاندووە کە دۆسیەکانی تایوان، هۆنگ کۆنگ و پارێزگای سین کیانگ بەشێک لە پرسە ناوخۆییەکانی چینە و ئەمریکا دەبێت وشیارانە لە بەرامبەر ئەمانەدا هەڵسووکەوت بکات.
لە لایەکی دیکەوە کۆشکی سپی لە ڕاگەێندراوێکدا باسی ئەوەیکردووە کە بایدن لە وتووێژە تەلەفوونییەکەی سەرۆک کۆماری چین ئەو وڵاتەی بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی هۆنگ کۆنگ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە پارێزگای سین کیانگ و زیاتربوونی هەوڵەکان بە ئاراستەی کۆنتڕۆڵکردنی دەریای چینی باشور تۆمەتبار کردووە./.