بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە شاری دەوحە، وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی قەتەر لە گەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانین و ئەنکەرە هیوادارە کە پەیوەندی نێوان سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە ئاسایی بکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕێگاچارەی قەیرانەکانی یەمەن و سوریا تەنیا سیاسییە و ئەنکەرە و دەوحە بە هاوکاری هاوبەش داوای کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە بە هاوکاری قەتەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەوڵ دەدەین./.