بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی ئیسماعیل هەنیە بۆ حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە: ئێمە لە بزوتنەوەی حەماس و لە گەڵ گەلی فەڵەستین خۆمان بە هاوبەشی ئێوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەزانین تا لەم ڕێگایەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بە هۆی هەڵوێستی شەرەفمەندانە و بەردەوامتان لە بەرگری لە فەڵەستین، ئامانجەکانی ئەم گەلە و مافە ڕەواکانی بە بەڕێزتان و گەلی ئێران ڕابگەێنین.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە چاوی بڕیوەتە بەرفراوانترکردنی ئەم هەڵوێستانە، بەردەوامی ئەم ڕۆڵ و هاوکارییە لە سەرکەوتنی فەڵەستین و پاڵپشتی لە گەلی ئەم وڵاتە و پلانەکانی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسییانەی کەوتوونەتە بەردەم./.