بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیشانگای “ساڵە هەرمانەکان” کە لە مەهاباد کرایەوە 65 وێنەی کۆن لەخۆدەگرێت.
ئەم پیشانگایە بە هەوڵ و تێکۆشانی کەرتی تایبەت و بە دانانی سەرمایەی حەوت میلیار ڕیاڵی کراوەتەوە.
بە وتەی سیامەند جەوانبەخت سەرۆکی گشتیی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پیشانگای “ساڵە هەرمانەکان”، وێنەکانی پەنجاکانی هەتاویی شاری مەهابادی نمایش کردووە.
وێنەکان بەرهەمی “ئەنوەر یووسفی” کۆنترین وێنەگری مەهابادیە.
پیشانگای “ساڵە هەرمانەکان” لە ڕووبەری 225 مەتری چوارگۆش و بە داهێنان و شێوازی تایبەت لە ڕووی دیزاینەوە کراوەتەوە.
کۆتایی/.