بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد کەنانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەیەوێت مانۆڕی سەربازی بەڕێوە ببات و ئەمەش پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.
ناوبراو ڕەخنەی لە بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە نایاساییە گرت و وتی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا سنورەکانی بەزاندووە و بووەتە بنکەیەکی سەربازی.
کەنانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەپەلە لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئەمریکییەکان هەڵوێستی هەبێت.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی: داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکەین جارێکی دیکە وەک بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەش هەڵوێست وەربگرێت و حکومەت ناچار بە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی مانۆڕە سەربازییەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکات./.