بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەریفی لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی ئێرنای ئێرانی وتی: هێزی خۆڕاگری ئێران وایکردووە کە ئەم وڵاتە زۆربەی قەیرانەکان بە تایبەت گەمارۆ ئابورییەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕ بکات.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری ئێران یەکێکە لە ئامرازەکانی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر کێشە و قەیرانەکان و ئەمەش هەمان بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.
شەریفی وتی: شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆڵ و کاریگەریی لە ڕاستیدا بە نموونەیەک دادەنرێت کە دەکرێت لە وڵاتانی دیکەش جێبەجێ بکرێت.
ئەحمەد شەریفی سەبارەت بە دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وتی: ئەم دەسکەوت و پلانانەی کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران مسۆگەری کردووە، رۆڵی بەرچاوی لە ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.
وتیشی: ئاسایشی ناوچەکە گەر دابین بکرێت بەستێنی چارەسەربوونی کێشەکانی دیکەش لە ناوچەکە دابین دەکات و لە هەلومەرجێکی وەهاشدا لە ڕووی ئابورییەوە ناوچەکە بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و دەبێتە فاکتەرێکی کاریگەر لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان.
شەریفی لە کۆتاییدا وتی کە خۆڕاگری وەک ڕاستییەکی هەمیشەیی دەمێنێتەوە کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەردەمی سەرکەوتنەوە تا ئێستا./.