بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تائوس نیۆمێکزیکۆی ئەمریکا میوانداریی ١١ دەرهێنەری ئێرانی دەکات و فیلمەکانیان دەباتە سەر پەردەی زیوین.
خولانەوە لە دەرهێنانی هەژیر ئەسعەدی دەرهێنەری کورد یەکێک لەو ١١ فیلمە ئێرانیەیە کە لە فێستیڤاڵی تائوس لە ئەمریکا نمایش دەکرێت .
پازدەهەمین خولی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تائوس نیۆمێکزیکۆی ئەمریکا 19 بۆ ٢١ی مارس بەڕێوەدەچێت و لە کۆتایی دا براوەکان خەڵات دەکات.
کۆتایی/.