بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان لە سەردانێکی بۆ بارەگای لقی سلێمانی سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە 9 ی شوبات، سوپاسی ساڵانێک هاوکاریی بەڕێز کاروان ئەنوەری کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خۆی و هاوکارەکانی خواست.
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی سوپاسی تایبەتی ئەو بەڕێزەی کرد بە بۆنەی بانگەوازەکەی جام کوردی بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و جەختی لە سەر بەردەوامبوونی ئەم پەیوەندییە برایەتییە و گیانی پێکەوەبوونە کرد./.