بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێرانییەکان لە شەوی 22 ی ڕێبەندان بە هاتنە سەر ماڵەکانی خۆیان دەنگی اللە اکبر یان بەرز کردەوە، ئەو درووشمەی کە وەبیرهێنەری ڕۆژانی سەرەتایی سەرکەوتنی شۆڕشە.
ئەمساڵ بە هۆی کۆرۆناوە خەڵک بە شێوازی جیاواز ئاهەنگ دەگێڕن و بڕیارە لە تاران و شارەکانی دیکە بە ئۆتۆمبێل بە شەقامەکاندا تێپەڕ ببن.
42 ساڵەیی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کە ئێرانییەکان بە یەکڕیزی خۆیان سەرجەم پیلانەکانی ئەمریکا و دوژمنانیان پووچەڵ کردووەتەوە./.