بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی 5 فەرماندەی داعش لە گرتووخانەی حوت لە پارێزگای زیقار جێبەجێ کراوە.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بە ناوی فەرماندە داعشەکان نەداوە.
هەندێک ماڵپەڕی سەر بە سعوودیە لە عێراق هەوڵیان داوە کە لەسێدارەدانی ئەو تیرۆریستانە وەک شەڕی شێعە و سوننە ناو ببەن و ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە سوننە بوون کە لە سێدارە دراون.
جێبەجێکردنی ئەو سزایەش لە کاتێکدایە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشتر سزای 340 تیرۆریستی داعشی پەسەند کردووە./.