بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنەکەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گەڵ مستەفا کازمی، جەخت لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا کرایەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی ئێران و ئەو وڵاتە لە پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ڕۆڵی دەبێت.
ناوبراو هەروەها بە گرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا پاڵپشتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق ڕاگەیاند./.