بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی کوتان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەعید نمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە یەکەم ڤاکسێن لە کوڕەکەی خۆی دەدرێت.
هەڵمەتەکە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی (رە) شاری تاران بەڕێوەچوو.
ئێران بەشێک لە ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی ڕووسیای هاوردە کردووە.
هاوکات لە چەند نەخۆشخانەیەکی دیکەی ئێران ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی لە دژی کۆرۆنا کوتران./.