بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سێ یادداشتی لێک تێگەیشتنە پاش کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق واژۆ کرا.
یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکارییەکانی دادوەری بە واژۆی داواکاری گشتی هەر دوو وڵات، یادداشتی لێک تێگەیشتنی ڕێکخراوی چاودێری بە واژۆی وەزیری دادی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری ئێران و یادداشتی سێهەمیش سەبارەت بە بەندیخانەکانی هەر دوو وڵات لە لایەن ئێرانەوە سەرۆکی بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە واژۆی لە سەر کردووە.
شەوی ڕابردوو سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و شوێنی شەهیدبوونی فەرماندە قاسم سولێمانی و هاوڕێکانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەسەرکردەوە./.