بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم عەبودی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی فەتح لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 50 کورسی پەرلەمان.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی فەتح لە ناسریە 5 کورسی بە دەست دێنێت.
عەبودی وتی کە ئێمە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانمان دەوێت و لایەنەکانی دیکەش مافی ئەوەیان هەیە داواکاری لەم شێوەیان هەبێت.
وتیشی کە هاوپەیمانی فەتح هادی عامری وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشان دەکات، ئەڵبەت ئەگەر خۆی ڕەزامەندیی لە سەر بێت./.