بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتی کە سەردانەکەی فۆئاد حوسێن بۆ تاران لە چوارچێوەی ڕاوێژی بەردەوامی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقدا بووە.
ناوبراو وتی کە دۆسیەی تیرۆری شەهید سولێمانی، دۆخی سنورەکان و پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گرنگترین تەوەری وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران بووە.
خەتیب زادە هەروەها وتی کە بەردەوامی هاوکارییەکان لە لێژنەی هاوبەشی هەر دوو وڵات لەم سەردانەدا تاوتوێ کرا./.