بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید ئەسەدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە خواستێکی گشتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی دیاریکراویدا هەیە.
ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنەکان دەبێت بە دوور لە کاریگەرییەکان بێت و حکومەتیش وێڕای پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی، ئاسایشی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان دابین بکات.
ئەسەدی وتی کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دژی چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکانی عێراقە، بە تایبەت ئەگەر لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بێت.
سەرکردەکەی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات نەک دواکەوتنی./.