بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن لەم چەند هەفتەی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکادا پەیوەندیی بە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چینەوە نەکردووە بەڵام کاتێک جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردەمی باراک ئۆباما بووە، لە گەڵ ئەو وتووێژی کردووە و بە باشی یەکتر دەناسن.
بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس ئاماژەی پێداوە، سەرۆک کۆماری چینی بە کەسێک وریا و ووشیار ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی کێبەڕکێی توند لە گەڵ چین پەیرەو دەکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە درێژە بە سیاسەتی دوناڵد ترەمپ لە بەرامبەر چین نادات و لەم پێناوەدا جەخت لە سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە.
لێدوانەکانی بایدن لە کاتێکدایە لە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین پاش سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە پاش قۆناغێکی دژوار و نائاسایی، خەڵکی ئەمریکا و چین شیاوی داهاتوویەکی باشترن.
پەکین هەروەها پێشوازیی لە بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و ڕێکەوتنی پاریس بۆ گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا کردووە.
سەرەڕای ئەمەش پێناچێت کە حکومەتی نوێی ئەمریکا گۆڕانکاری ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ بەرامبەر بە چین لە بوارەکانی وەک کاروباری بازرگانی، تایوان، دەریای چینی باشور و دۆسیەی مافی مرۆڤ بکات./.