بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاد تۆفیق لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا دوو خاڵی سنوری بەمۆ و تەوێڵە لە نێوان پارێزگاکانی هەڵەبجە و کرماشان چالاکن و هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی بازاڕچەی سێهەم بە ناوی سازان بەردەوامە.
ناوبراو سوپاسی هاوکارییەکانی پارێزگاری کرماشانی کرد و وتی کە بڕیارە لە دیوی ئێرانەوە 14 کیلۆمەتر گرفتی ڕێگاوبانی پێویست لەو سنورە چارەسەر بکرێت و لە دیوی هەرێمی کوردستانیشەوە حکومەت بە جیدی گرنگی بەو خاڵە سنورییە دەدات./.