بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوجەت نیکی مەلەکی ڕایگەیاندووە کە دوو وڵاتی عەرەبی بۆ کڕینی ڤاکسێنی ئێرانی کوو ئێران بەرەکەت داواکاری فەرمییان خستووەتەڕوو.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە پاش کۆتایی سەرکەتووی قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی مرۆڤی و لە ئەگەری تەواوبوونی پێداویستییە ناوخۆییەکان، هەناردەی ئەم ڤاکسێنە تاوتوێ دەکرێت./.