بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتیح یڵدز ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە پێنج وڵات کە تورکیا زیاترین هاوردەی لە ساڵی 2020 لەوانەوە بووە، بریتین لە چین، ئەڵمانیا، ڕووسیا، ئەمریکا و عێراق.
باڵیۆزی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە زیاترین هەناردەی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2020 بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا، عێراق و ئیتالیا بووە.
یڵدز وتی کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراق لە ساڵی 2020 زیاتر لە 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار بووە./.