بەپێی ڕاپۆرتی لە پەیجی ئەم گۆڤارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هاتووە: ئێستاش بە شانازییەوه ئاگادار بووینەوە که لە لێژنەی هەڵسەنگاندنی گۆڤارەکانی ئەو وەزارەتەدا پەسند کراوه و پلەی زانستیی وەرگرتووه.
وا لێرەدا دەقی پەیامی جێگری سەرنووسەری گۆڤارەکە بەڕێز دوکتۆر بەختیار سەجادیتان پێشکەش دەکەین:
“بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم گۆڤاری “پژوهشنامە ادبیات کردی” وەک یەکەمین و تاقە گۆڤاری زانستیی دانپێدانراو لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی لە ئێراندا، دوابەدوای سەرکەوتنی ئەم دواییەی لە چوونە ناوی ڕەوتی هەڵسەنگاندنی لێژنەی گۆڤارە زانستییەکانەوە، توانی 516 خاڵ بەدەستبهێنێ و بەم بۆنەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی سیاسەتدانان و پلاندانانی توێژینەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێرانەوە پلەی “ج”ێی پێ بەخشرا.
“پژوهشنامە ادبیات کردی” لە لایەن چەندین ناوەندی نوانەسازی و ئاماژە پێویی ناوەوە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نوانەکراوە و بەم زووانەش لە لایەن ISCیەوە پەسەند دەکرێت. خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانە و چەندین کەسایەتیی ناوداری ئاکادێمیک ئەندامن لە دەستەی نووسەران و بۆردی هەڵسەنگێنەرانی گۆڤارەکەدا.”
کۆتایی/.