بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە مۆسکۆ.
سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەرلەمانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ پێشوازیی لە شاندەکەی ئێران کرد.
بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا بە گرنگترین ئامانجی ئەم سەردانە ناو براوە.
بڕیارە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی گرنگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕادەستی نێردەی تایبەتی ناوبراو بکات./.