بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە هەموو هەوڵێک لە ئێستادا دەیەوێت بە کردەوە تیرۆریستییەکان ورەی ڕووخاوی ئەندامەکانی بەرز بکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی کە داعش لەم ڕێگایەوە هەوڵ دەدات ئەو پەیامە بە شانە نوستووەکان و پاشماوەکانی لە عێراق بدات کە چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە بەڵام بە تەواوی لاواز بووە./.