بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی ئەو لێژنەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە زۆرترین ژمارەی داعشەکان لە عێراقدان، هاتووە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە 100 ملیۆن دۆلار یەدەکی دارایی هەیە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە داعش لە ئێستادا 10 هەزار چەکداری لە سوریا و عێراق هەیە کە زۆرترینی ئەوان لە عێراقدان.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە داعش ئەو یەدەکە داراییەی لە ڕێگای تۆڕە داراییە نافەرمییەکانەوە بە دەسی هێناوە و درێژە بە کۆکردنەوەی پارە لە ڕێگا جۆربەجۆرەکانی وەک باج و ڕفاندنی خەڵک دەدات./.