بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “یگانە ڕەجەبی” وەکوو باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی “عەشق” لە ئەمریکا ناسێندرا.
هەروەها سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە سینەماییەکانی ” IIFF ئیندیا” لە پونەی هیندستان سێ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەری و باشترین وێنەگریی ئەو خولەی پێشکەش بە فیلمی سینەمایی گوڵ نسا لە نووسینی ڤیدا ساڵحی و دەرهێنەریی سەتار چەمەنی گوڵ و وێنەگریی محەمەد فەکوور و دەنگ هەڵگریی بێهرووز معاونیان و کۆ کردنەوەی کاوە عەزیری و هەروەها بە ئەکتەریی یگانە ڕەجەبی، عەلی محەمەمەد رادمەنش، سەعید داخ و مەسعوود محەمەد کرد.
بە پێی ئەم راپۆرتە، فیلمی گوڵ نسا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عەشقی ئەمریکا لە ڕۆژانی 18 بۆ 21 ی سێپتەمبەری 2019 لە شاری لۆس ئانجلێس بۆ باشترین دەرهێنەری، باشترین وێنگەری، باشتری ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری ژن بەربژێر کرا.
سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە سینەماییەکانی ” IIFF ئیندیا” لە پونەی هیندستانیش بە هۆی کۆرۆناوە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.
کۆتایی/.