بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای میدیایی جام کوردی داوای لە سەرجەم نووسەران، توێژەران و چالاکوانانی بواری ئەدەب و هونەر کردووە کە دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان لە شێوازی وتار، بەرهەمی ئەدەبی، بیرەوەری و وێنە سەبارەت بە هەر دوو کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال بە زمانی کوردی بنێرن و لەو یادکردنەوەدا بەشداری بکەن.
لە ڕاگەێندراوەکەی دەزگای میدیایی جام کوردیدا هاتووە کە پاش هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی بابەتەکان لە هەفتەنامەی جام کوردی بڵاو دەکرێتەوە و لە هەر بەشێکدا 5 بابەتی هەڵبژێردراو خەڵاتیان پێ دەبەخشرێت.
کۆتا وادەی ناردنی بابەتەکان تا 28 ی شوبات ی 2021 دەبێت و پێویستە بۆ ئیمێلی [email protected] یان ژمارە واتساپی 07702429184 بێت.
دەزگای میدیایی جام کوردی ڕایگەیاندووە کە بابەتەکان دەبێت بە زمانی کوردی لە دووتوێی فایلی وۆرد بە فۆنتی کالیبری بێت و ناو و ناونیشانی نووسەری لە سەر بێت و وێنەکانیش کوالیتی گونجاویان هەبێت./.