بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاشم ئەلکەندی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەوڵە گەورەکانی سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ دەدات بە تایبەت لە ئاستی دەرەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەو هەڵانە وایکردووە ئەمریکا بە تایبەت لە پاش بەهێزبوونی چین وەک ڕکابەرێکی نوێ و ڕووسیا وەک ڕکابەرێکی کۆن، چیدی هێزی یەکەمی جیهان نەبێت.
بایدن لە وتارەکەی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە ناوی عێراقی نەهێنا
ناوبراو وتی: ئەوەی کە بایدن لە وتارەکەی سەبارەت بە ڕوونکردنەوەی سیاسەتی دەرەوە ناوی عێراقی نەهێناوە، بەو مانایە نییە کە پەیوەندی لە گەڵ عێراق گرنگیی نییە بەڵکوو پیشان دەدات کە ئەم پەیوەندییە چیدی یەکەمایەتی حکومەتی نوێی ئەمریکا نییە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لە ڕێگای گوشاری ناوخۆیی لە عێراقەوە بێت
ئەلکەندی سەبارەت بە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، وتی: دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی بێگانە بە تایبەت هێزەکانی ئەمریکا پێویستی بە هەوڵی ناوخۆیی هەیە تا لەو ڕێگایەوە گوشاری پێویست لە سەر واشنتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی دابنرێت./.