بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەواڵی یەکەم پەیوەندی تەلەفوونیی نێوان سرگێی لاوڕۆڤ و ئەنتۆنی بلینکەنی ڕاگەیاند. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەو پەیوەندییەدا پیرۆزبایی لە هاوتا ئەمریکییەکەی کردووە و ئامادەیی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە هەر دوو لا لە سەر کۆمەڵە بابەتێک دانوستان بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سرگێی لاوڕۆڤ لەو وتووێژەدا هەروەها پێشنیارەکەی مۆسکۆی بۆ پەسەندکردنی بەیاننامەی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات سەبارەت بە قەدەغەبوونی شەڕی ناوەکی و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر وەبیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێناوەتەوە.
چەندین دۆسیەی نێودەوڵەتی وەک سوریا، لیبیا و ئۆکرانیا لە ڕیزی ئەو بابەتانەدا بوون کە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکاوە تاوتوێ کراون./.