بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق جەختی لە سەر بەهێزبوونی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی بە دوور لە هێزەکانی ئەمریکا کردەوە.
ناوبراو هەروەها ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی بە بەشێک لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ناو برد.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا یاسای پاراستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لە ڕووی ئەمنییەوە بە گرنگ ناو برد و وێڕای گرنگ ناوبردنی چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان، وتی کە دەستێوەردان لە وردەکاری هەڵبژاردنەکان بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق دادەنرێت و ڕەتیدەکەینەوە.
مالیکی لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژەشی بە ئەمریکای سەردەمی دوناڵد ترەمپ دا و وتی کە ئەگەر ناوبراو ئەم خولەش سەرکەوتنی بە دەست دەهێنا، جیهانی ڕوبەڕوی چەند شەڕ و کارەسات دەکردەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەبارەت بە جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە چوار ساڵ لە گەڵ ناوبراو لە پەیوەندیدا بووە و لە سەر چەند پرسێک هاوڕا و تەنانەت ناکۆکیشی هەبووە، بە تایبەت لە بڕیارەکەی بایدن بۆ گەمارۆ و سزادانی سوریا./.